بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، ئەو داهێنانە کە ناوی مۆن واکێرزی لەسەر نراوە لەسەر پێڵاوی کەسەکە دادەبەسترێت و وەکوو سکەیت و هەروەها بە یارمەتی ماتۆری ئەلکترۆنی بچووکی هەشت چەرخی دەجووڵێت و کەسەکە بەرەو پێش دەبات.
ئەو پێڵاوە چالاکیی گرووپی ئەندازیارانی کۆمپانیای "شیفت ڕۆبۆتیکس" ە. دامەزرێنەری ئەو کۆمپانیا کاتێک کە بۆ گەییشتن بە شوێنی کارەکەی ڕێی دەکرد، تێگەییشت کە پێڵاوی کارەبایی کاتی هاتوچۆ بۆ نیوە دادەبەزێنێت. هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە مامناوەندی خێرایی ڕێکردن لە 3 بۆ 7 مایل لە کاتژمێر بەرز دەبێتەوە.
Your Comment